-->
اللغة العربية في كوردستان zimanê érebî li kurdistanê اللغة العربية في كوردستان zimanê érebî li kurdistanê
recent

آخر المواضيع

recent
recent
جاري التحميل ...
recent

امتحان الكفاءة العلمية : چۆنیەتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی یەکسانکردنی بروانامە (سیمینار) بۆ ئەوانەی لەدەرەوەی وڵات دەخوێنن

چۆنیەتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی یەکسان کردنی بروانامە (سیمینار) بۆ ئەو کەسانەی لەدەرەوەی وڵات دەخوێنن :


مافپەروەر کامۆ خدر


ئەو خوازیارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێن دوای ئەوەی فایلی یەکسان کردنی بروانامەکان پر دەکەیتەوە و گەیشتن بەھەنگاوی کۆتایی لە سایتی یەکسانکردنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەردانی وەزارەت دەکەیت و ھەموو ئەو پێداویستیانەی لە سایتی یەکسان کردن ئەپلۆدت کردوە بە شێوەی نوسخەی ئەسڵی دەبیت بۆ وەزارەت و لە وەزارەتیش دوای وردبینی کردن بەپێی مەرج و رێنمایەکان و رانکی زانکۆ نوسراوت بۆ دەکەن بۆ زانکۆیەک بۆ ئەنجام دانی تاقی کردنەوەی توانستی زانستی واتا سیمینار ئەگەر پێویست بکات



تاقی کردنەوەی توانستی زانستی بەم جۆرەیە

    

یەکەم /سەرجەم ئەو زانکۆیانەی لە گروپی A دان واتا (١ بۆ ١٠٠٠)لە ئەنجام دانی سیمینار دەبەخشەرێن واتا وەزارەت سیمینارتان پێ ناکات بەو مەرجی خوازیار مەرجەکانی تەواو بن واتا سەرجەم مەرجەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵای لە کاتی خوێندندا جێ بە جێ کردبێت  


دووەم/سەرجەم ئەو زانکۆیانەی لە گروپی B دان (١ بۆ ٥٠٠)لە ئەنجام دانی سیمینار دەبەخشەرێن واتا وەزارەت سیمینارتان پێ ناکات بەو مەرجی خوازیار مەرجەکانی تەواو بن واتا سەرجەم مەرجەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵای لە کاتی خوێندندا جێ بە جێ کردبێت   


سێ یەم/ئەگەر زانکۆیەک رانکی لە گروپی A و B ھەبوو رانکی A وەردەگیرت لە ئەنجام دانی سیمینار دەبەخشەرێن واتا وەزارەت سیمینارتان پێ ناکات بەو مەرجی خوازیار مەرجەکانی تەواو بن واتا سەرجەم مەرجەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵای لە کاتی خوێندندا جێ بە جێ کردبێت 


چوارەم/سەرجەم ئەو زانکۆیانەی لە گروپی B دان (٥٠١ بۆ ١٢٠٠)لە ئەنجام دانی سیمینار نا بەخشەرێن واتا وەزارەت سیمینارتان پێ دەکات


پێنجەم / پسپۆریە پزیشکیەکان رانکۆ زانکۆیان ئەگەر لە گروپی A (١-١٠٠٠ ) بێت یان لە گروپی B. (١ -٥٠٠) بێت دوای ئەوەی وەزارەت دڵنایی لەسەر راستی و دروستیان دەکات دواتر لیژنەی ناوەندی یەکسانکردن بریار لە ئەکادیمی یان پیشەیی بروانامەکانیان دەدات


شەشەم/پشکنینی ئەلکترۆنی (پلایجەریزم)بۆ ماستەر نامە و تێزی دکتۆرا دەکرێت نابێت لە ٪‏٣٠ زیاتر بە پێچەوانەوە ئەگەر لەو رێژەیە زیاتر بوو یەکسانکردنی بۆ ناکرێت


حەوتەم/ سیمیناری توانستی زانستی لەسەر جەم زانکۆ حکومیەکان ئەنجام دەدرێت


ھەشتەم/نمرەی دەرچون لە سیمیناری توانستی زانستی یەکسان کردن لە (٦٠) دەبێت واتا لە سیمینار کەمتر لە (٦٠) بە دەرنەچوو ھەژمار دەکرێت


نۆیەم/ ھەر خوازیارێک ٢ جار مافی ئەنجام دانی تاقی کردنەوەی زانستی سیمیناری یەکسانکردنی ھەیە دوای ئەم ٢ جارە کە دەرنەچویت یەکسانکردنت بۆ ناکرێت


ئایا نمرەی ماستەر یان دکتۆرا لەگەڵ نمرەی سیمینار کۆدەکرێتەوە و دابەشی ٢ دەکرێت و ئەو نمرەیە دەبێت بە معدلی کۆتایی؟


خوازیارێکی زۆر ئەو پرسیارە دەکات بەپێویستم زانی ئەو پرسیارەش رون بکەمەوە دوای بەدوا داچونم لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی 


ئەگەر ھاتوو خوازیارێک نمرەی ماستەر یان دکتۆرای بەرز بوو لە وڵاتی خوێندن بەڵام لە سیمیناری یەکسان کردن نمرەکەی خراپ بوو بەڵێ ئەوا نمرەی بروانامەکەی و سیمیناری کۆدەکرێتەوە ودابەش ٢ دەکرێت ئەوا دەبێت بە معدلی کۆتایی بروانامەکەی ئەمەش لەبەر ئەوەی لیژنە گومانی لا دروست دەبێت ناکرێت کەسێک معدلی بروانامەکەی لە ٨٠ بەرەو سەر بێت نمرەکانی ھەموو ٨٠ و ٩٠ و ١٠٠ بێت نەتوانێت لە سیمیناریش نمرەی باش بێنێت ٦٠ و ٦٥ ھتد بھێنێت واتا بەکوردیەکەی ئەو نمرەیە بە توانایی خۆت بەدەست نەھێناوە چونکە سیمیناری زانستی لەسەر ئەساسی ماستەر نامە و تێزی خۆتە واتا چیت نوسیوە و بە چ زمانێک نوسیوتە و خوێندوتە ھەر ئەوەیە شتێکی زیاترت بۆ زیاد ناکارێت


بە جۆرێکی تر واتا تۆ کاتێک لە وڵاتی خوێندن نمرەی دەرسەکانت و ماستەر نامەکەت یان تێزی دکتۆراکەت بە ئاستی زۆر باشە و امیتیاز تەواو دەکەیت کاتێک ھەر بەو زمانەی کە پێت خوێندوە و ماستەر نامە یان تێزەکەت پێنوسیوە لەھەرێم سیمینار دەکەیتەوە نەتوانیت ئەو ئاستەی لەکاتی خوێندن پێشکەشت کردوە لە کاتی سیمینار پێشکەشی بکەیت ئەوا وەزارەت گومان لە نمرەکەت دەکات بۆیە کۆدەکرێتەوە دابەش دوو دەکرێت واتا پێویستە ئاستی خوێندنی زانکۆت لەگەڵ ئاستی سیمینارەکەت جیاوازیەکی گەورەی نەبێت بۆ ئەوەی توشی ئەو شێوازە نەبیت وەزارەت لەپێناو پاراستنی ئاستی زانستی ئەو بریاری داوا واتا بریارێکی گشتگیر نی یە 


ماستەر نامە یان تێزی دکتۆراکەت زۆر گرنگە بتوانی بە باشی شی بکەیتەوە بەو زمانەی کە پێت نوسیوە. 

تێبینی / رانکی زانکۆ کاتی تەواو بون حساب دەکرێت نەک کاتی دەستپێکرنی خوێندن. 

التعليقات



إذا أعجبك محتوى مدونتنا نتمنى البقاء على تواصل دائم ، فقط قم بإدخال بريدك الإلكتروني للإشتراك في بريد المدونة السريع ليصلك جديد المدونة أولاً بأول ، كما يمكنك إرسال رساله بالضغط على الزر المجاور ...

إتصل بنا

pinterest