-->
اللغة العربية في كوردستان zimanê érebî li kurdistanê اللغة العربية في كوردستان zimanê érebî li kurdistanê
recent

آخر المواضيع

recent
recent
جاري التحميل ...
recent

كل المعلومات عن الدراسات العليا بإقليم كوردستان هەموو زانیارییەکان لەبارەی خوێندنی باڵا ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمى باڵاى 2023

هەموو زانیارییەکان لەبارەی خوێندنی باڵا/ ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى، دبلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکى کلینیکى


* پرۆسەی پێشکەشکردن و وەرگرتن بە پشت بەستن بە ڕێنمایی ژمارە (٣)ى ساڵى (٢٠٢٣) دەبێ.

* بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بەهەماهەنگى زانکۆکان بەڕەچاوکردنى کواڵتى و دڵنیایى جۆرى و لایەنى زانستى کورسیەکانى بەم شێوەیە داناوە:

- بۆ دکتۆرا (١٨٣٤) کورسى

- بۆ ماستەر (٣٣١٢) کورسى

- بۆ دبلۆمى دو ساڵەى پزیشکى کلینیکى (١٦٠) کورسى

- بۆ دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی (٢٣٠٨) کورسى


* کورسیەکانى خوێندن دابەشى سەر سێ بازنەى جیا کراوە، کە بریتین لە:-


- کورسى بەخۆڕایی بۆ دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا، کە فەرمانبەران و مامۆستایانى دیوانى وەزارەت و سەرجەم زانکۆ حکومیەکان و دامەزراوەکانى سەر بەوەزارەت بەپێى پلانى پەسندکراو پێشبڕکێ لەسەر دەکەن.

- کورسى بەخۆڕایی بۆ وەزارەت و دامەزراوە حکومیەکانى هەرێمى کوردستان، لەم بازنەیەشدا فەرمانبەرانى سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە جیاکانى حکومەت لە هەرێمى کوردستان بەپێى پلانى پەسندکراو پێشبڕکێ لەسەر دەکەن.

- کورسى خوێندن بەشێوازى پارالێل، لەم بازنەیەدا سەرجەم فەرمانبەرانى دامەزراوە و دانەمەزراوە بەپێى پلانى پەسندکراو دەتوانن پێکەوە پێشبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانیان بکەن.


* بۆ کەسوکارى پلە (١)ى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانى هەرێمى کوردستان، کورسى خوێندن لە دەرەوەى پلان دەبێ، بەمەرجێک لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەربچن.


* فەرمانبەران و مامۆستایانى میلاکى هەمیشەیی زانکۆ و پەیمانگەکانى سنورى پارێزگاى کەرکوک لە کرێى دەبەخشرێن لە کاتى وەرگرتنیان بەشێوازى پارالێل لە خوێندنى دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.


* لە دیاریکردنى کرێى خوێندن بۆ هەر پسپۆڕیەک ڕەچاوى بارودۆخى دارایی هەرێمى کوردستان و دۆخى خوازیاران دەکرێ.


*خوازیاران لە ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٢/٤/٢٠٢٣)ەوە تا ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٨/٥/٢٠٢٣) دەتوانن مامەڵەکانیان لە ڕێگەى زانکۆکان پێشکەش بکەن.

* سەعات (١١)ى پێشنیوەڕۆى ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٩/٥/٢٠٢٣) تاقیکردنەوەى توانستى زانستى لەسەرجەم زانکۆکان بۆ (دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمى دوو ساڵەى پزیشکى کلینیکى و دبلۆمى یەک ساڵەى ئەکادیمى) بەڕێوەدەچێ.

* پڕۆسەى دەستپێکردنى خوێندنیش دەکەوێتە مانگى (٩/٢٠٢٣).


- مەرجەکانی پێشکەشکردن:


یەکەم/ بۆ خوێندنی دکتۆرا: 

+ نابێ کۆنمرەی بەکالۆریۆس لە ٦٠ کەمتر بێ.

+ کۆنمرەی ماستەری نابێ لە ٧٠ کەمتر بێ.

+ مەرجی خزمەتی دوو ساڵی کرداری دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر.

+ لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەربچێت واتا نابێ لە ١٥ کەمتر بهێنێ. 


دوەم/ بۆ خوێندنی ماستەر:

+ نابێ کۆنمرەی بەکالۆریۆس لە ٦٠ کەمتر بێ.

+ مەرجی خزمەتی دوو ساڵی کرداری دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس.

+ لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەربچێت واتا نابێ لە ١٥ کەمتر بهێنێ.


سێیەم/ بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی:

+ نابێ کۆنمرەی بەکالۆریۆس لە ٥٠ کەمتر بێ.

+ مەرجی خزمەتی دوو ساڵی کرداری دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس.

+ لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەربچێت واتا نابێ لە ١٥ کەمتر بهێنێ.


- پێوەرەکانی پێشبڕکێی وەرگرتن: 


یەکەم/ بۆ خوێندنی دکتۆرا:

+ کۆنمرەی بەکالۆریۆس واتا لە ٦٠ بەسەرەوە چەندت هەبێ ئەوەندە خاڵت دەبێ.

+ کۆنمرەی ماستەر واتا لە ٧٠ بەسەرەوە چەندت هەبێ ئەوەندە خاڵت بۆ دادەنرێ..

+ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی و داهێنانی زانستی

+ پرۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ئەوانەی نازناوی زانستیان هەیە.

+ توانستی زمانی ئینگلیزی.

+ نمرەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە ١٥ بەسەرەوە هەژمار دەکرێ.


دوەم/ بۆ ماستەر:

+ کۆنمرەی بەکالۆریۆس واتا لە ٦٠ بەسەرەوە چەندت هەبێ ئەوەندە خاڵت دەبێ.

+ توانستی زمانی ئینگلیزی.

+ نمرەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە ١٥ بەسەرەوە هەژمار دەکرێ.


سێیەم/ بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی:

+ کۆنمرەی بەکالۆریۆس واتا لە ٥٠ بەسەرەوە چەندت هەبێ ئەوەندە خاڵت دەبێ.

+ توانستی زمانی ئینگلیزی.

+ نمرەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە ١٥ بەسەرەوە هەژمار دەکرێ.

ئامادەکردنی :

Hemin Amen Shwani 



التعليقات



إذا أعجبك محتوى مدونتنا نتمنى البقاء على تواصل دائم ، فقط قم بإدخال بريدك الإلكتروني للإشتراك في بريد المدونة السريع ليصلك جديد المدونة أولاً بأول ، كما يمكنك إرسال رساله بالضغط على الزر المجاور ...

إتصل بنا

pinterest