-->
اللغة العربية في كوردستان zimanê érebî li kurdistanê اللغة العربية في كوردستان zimanê érebî li kurdistanê
recent

آخر المواضيع

recent
recent
جاري التحميل ...
recent

شروط الدراسات العليا بإقليم كوردستان ھەموو زانیاریەک لەسەر خوێندنی ماستەر

ھەموو زانیاریەک لەسەر خوێندنی ماستەر بخوێنەوە... 

شێوازی بەدەستھێنانی کورسی ماستەر بەکێبرکێ

شێوازی بەدەست ھێنانی مۆڵەتی خوێندن بە کێبرکێ

مەرجەکانی خوێندنی ماستەر

شێوازی ھەژمارکردنی توانستی ئینگلیزی

(مافپەروەر کامۆ خدر) 



پێش ھەموو شتێک زۆر پرسیاری کاتی تەقدیم کردن دەکەن ھێشتا کاتی تەقدیم کردن دەستنیشان نەکراوە بەم زوانە کاتی تاقدیم کردن و تاقی کردنەوەی توانستی زانستی و خوێندنی ماستەر رادەگەنرێت


مەرج و رێنمایەکان


١/ماوەی خوێندنی ماستەر ٢ ساڵە


٢/خوێندنی ماستەر سێ شێوازی ھەیە

أ/خوێندنی گشتی بێ بەرامبەر بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی


ب/خوێندنی گشتی بێ بەرامبەر بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی میلاکی سەرجەم وەزارەتەکانی تر جگە وەزارەتی خوێندنی باڵا 

 

ج/خوێندنی پارالێل بۆ کەسی دانەمەزراو و دامەزراو


٣/خوێندنی ماستەر لە دوامی بەیانیان دەبێت


٤/بۆ پێشکەش کردن بە نمرەی بەكالۆرێۆس رەچاو دەکرێت مەرجە نمرەی بەکالریۆسی لە ٦٠ کەمتر نەبێت بۆ ئەوەی مافی پێشکەشکردنت ھەبێت جگە لە ھەڵگری بروانامەی پزیشکی وەک پزیشکی گشتی و دەرمانسازی و ددان ئەو سێ بوارە نمرەی بەكالۆرێۆس یان لەخوار ٦٠ یش بێت مافی پێشکەش کردن ە ماستەریان ھەیە


٥/ئەوانەی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمیان ھەیە نمرەی پێشکەش کردنیان بەم شێوەیە دەبێت

بەكالۆرێۆس سەدا ٤٠٪‏ دبلۆمی باڵا سەدا ٦٠ ٪‏دەبێت


٦/ بۆ تەقدیم کردن بۆ بۆ ماستەر توانستی زمانی ئینگلیزی مەرجی پێشوەختە نیە بەڵام دەبێت پێش ئەنجامدانی سیمیناری ماستەر نامەکە بروانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی بەدەستبھێنێت کە بۆ سەرجەم بەشەکان ئاستی ٥ ئالس و ھاوشێوەکانیەتی یان ئاستی pre-intermediate لەکاتی تەقدیم کردن بۆ کێ برکێی بەدەستھێنانی کورسی ماستەر توانستی زمانی ئینگلیزت ھەبێ خاڵی پێ وەردەگریت و شانسی وەرگرتنت زیاترە خشتەی خاڵەکان لە کۆمێنتت دادەنم ھی سەنتەری زمان و تاقی کردنەوە نێودەوڵەتیەکان


بروانامەی توانستی زمانی سەنتەرەکانی زمان تا ٣ ساڵ کاری پێدەکرێت

بروانامە نێودەوڵەتیەکان وەک ئالس و تۆفل و پی تی ئای کە صحە صدور کرابێت تا ٣ ساڵ کاری پێدەکرێت


٦/ئەگەر خوێندنی ئەکادیمیت تەواو بوو و توانستی زمانی ئینگلیزیت بەدەست نەھێنا ئەوە سرینەوەی ناوت بۆ دەکرێت و بروانامەکەت پێ نابەخشن 


٧/ھەرخوێندکارێک بەھەر ھۆکارێک لە کاتی خوێندنی ماستەر سرینەوەی ناو(ترقین قید )ی بۆ بکریت تا ٣ ساڵ مافی خوێندنی نامێنێت


٨/توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ سەرجەم پسپۆریەکان دەبێت یەکێک لەم بروانامانە بێت بروانامەی سەنتەری زمانی زانکۆ حکومیەکان یان ئالس یان تۆفل یان پی تی ئای جگە لە پسپۆرانی زمانی ئینگلیزی و وەرگێران  


٩/دەرچوانی بەشی زمانی ئینگلیزی و وەرگێران دەبێت بروانامەی زمانی ئینگلیزی یەکێک لەم تاقی کردنەوە نێودەوڵەتیانە پێشکەش بکەن یان ئالس یان تۆفل یان پی تی ئای  


١٠/تاقی کردنەوەی توانستی زانستی لەسەر ٣٠ دەبێت پێویستە پێشکەشکار لانی کەم ١٥ لە ٣٠ بێنێت ئەگەر کەمتر لە ١٥ بێنێت مافی بەشداری کردن لەدەست دەدات


١١/مەرجی تەمەن بۆ پێشکەش کردن بۆ ماستەر


بۆ سیستەمی پارالێل کە بۆ کەسی دامەزراو و دانەمەزراوە پێشکەشکار تەمەنی ھەر چەند بێت دەتوانێت پێشکەشی ماستەر بکات تەمەن رەچاو ناکرێت  


بەڵام بۆ سیستەمی گشتی کە تایبەتە بە فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەکان تا تەمەنی ٤٥ ساڵی مافی پێشکەش کردنیان ھەیە بۆ ماستەر ئەگەر لە ٤٥ ساڵ زیاتر بوو فەرمانبەر مافی پێشکەشکردنی نابێت لە سیستەمی گشتی بێ بەرامبەر بەڵام دەتوانێت لە سیستەمی پارالیل واتا بە پارە پێشکەش بکای


١٢/تاقی کردنەوەی توانستی زانستی بەشێوەی ستاندارد و ناوەندی دەبێت واتا وەزارەت پرسیارەکان دادەنێت


١٣/تاقی کردنەوەی توانستی زانستی بە نوسین دەبێت


١٤/ئەو مامۆستای کە دەستنیشان دەکرێت بۆ دانانی پرسیارەکان دادەنێت لەگەڵ دانانی پرسیارەکان وڵامەکان پێشکەش بەلیژنەی تاقی کردنەوەی وەزارەت بکات 


١٥/ئەو مامۆستایەی کە پرسیاری تاقی کردنەوەی توانستی زانستی دادەنێت نابێ تا پلە ٤ خزمایەتی لەگەڵ ھیچ خوێندکارێک ھەبێت کە پێشکەشی ماستەر دەکات


١٦/بۆ کەسی دانەمەزراو لەکاتی پێشکەش کردن پێویست بە ساڵانی خزمەت ناکات لەسەر بروانامەکەی واتا ئەگەر ئەمسالیش تەخەروجی کردبێت مافی پێشکەش کردنی ھەیە


١٧/بۆ کەسی دامەزراو مەرجە دوو ساڵ خزمەتی لەسەر دواین بروانامەکەی کردبێت انجا دەتوانێ تەقدیمی ماستەر بکات


١٨/خوێندکاری ماستەر سەرجەم بوارەکانی زانستە مرۆڤاتیەکان و زانستە پەتی و سروشتی و پراکتیکی و پزیشکیەکان مەرجە پێش تاوتوێی ماستەر نامەکەی یەک توێژینەوەی ھەڵێنجراو لە ماستەر نامەکەی لە گۆڤارێکی زانستی ناوخۆ بلاو بکاتەوە کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا گۆڤارەکە باوەرپێکراوبێت یان گۆڤارێکی نێودەوڵەتی کە لە وێبسایتی سایتی NUR بێت


١٩/ مەرجە بەکالۆریۆس و ئەو بەشەی دەیھەوێت ماستەری لێبخوێنێت لەھەمان جۆر بن بەڵام ئەگەر بەکالریۆسی پێشکەشکار و ماستەر جیاواز بن یان لێک نزیک و لێکچوو ھەبێت لەنێوانیاندا ئەوا بەراوردی زانستی لەنێوان ھەردوو بروانامەی بەکالرێۆسی بەشەکە بکرێت ئەگەر رێژەی بەراوردەکە گەیشتە سەدا ٪‏٧٥ لە بابەتەکانی بەکالریۆس نەک ناوەرۆکی وانەکان ئەوا پێشکەشکار دەتوانی بۆ ماستەر پێشکەشبکات وە ئەم بەراوردکاریە پێویستە لە کاتی پێشکەشکردن و پێش تاقی کردنەوەی توانستی زانستی ئەنجام بدرێت ئەو بەراودکاریە لەو کۆلێژە ئەنجام دەدرێت کە لێی پێشکەش دەکەی


٢٠/پێویستە خوێندکار لە کۆرسەکان نمرەی لە ٦٠ کەمترنەبێت و لەکۆتای ھەردوو وەرزەکە معدلی لە ٧٠ کەمتر نەبێت ئەگەر نا سرینەوەی ناو(ترقین قید )ی بۆ دەکرێت


٢١/مەرجە پێشکەشکار بۆ ماستەر لەھەمان بەشی زانستی بەكالۆرێۆس پێشکەش بکات


٢٢/ھەر کەسێک پێشتر سرینەوەی ناو(ترقین قید )ی بۆ کاربێت تا ٣ ساڵ بەسەر سرینەوەی ناو(ترقین قید )کەی دا نەروات مافی پێشکەش کردنی نابێت


٢٣/پێشکەشکار کە وەر گیرا ٣ جار مافی درێژکردنەوەی ھەیە بۆ ھەر جارێک ٦ مانگ بۆ دامەزراو و دانەمەزراو

 

٢٤/بۆ کەسی دامەزراو پێویستە کەسەکە لە کێبرکێی مۆڵەتی خوێندن دەربچێت بە پێچەوانەوە مافی وەرگرتنی لەلایەن زانکۆ ھەڵدەوەشێتەوە


٢٥/بۆ کەسی دامەزراو مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت کە لەکێبرکێ مۆڵەتی خوێندن دەرچوو بە موچەی بنەرەتی و دەرماڵە جێگیرەکانی وەک بروانامە و خێزان و منداڵ لەکاتی درێژکردنەوەی خوێندنەکە جاری یەکەم و دووەم مۆڵەتەکەی بەھەمان شێوەی پێشوو بۆ درێژدەکرێتەوە واتا بە موچەی بنەرەتی و دەرماڵە جێگیرەکان بۆ جاری سێ یەم بە بێ مووچە مۆڵەتەکەی بۆ درێدەکرێتەوە


٢٦/لەکاتی درێژکردنەوەی خوێندن لە سیستەمی پارالێل کرێی خوێندنی درێژکردنەوە بە شێوەی نسبە و تناسب لەسەر کرێی ساڵانەکەی لێوەردەگریت


٢٧/پێویستە پێشکەشکار تا رۆژی تاقی کرشنەوەی توانستی زانستی ھەموو دیکۆمێنتەکان پێشکەش بکات ئەگەرنا مافی بەشداری کردنی لە تاقی کردنەوەی زانستی نابێ


٢٨/خوێندنی ماستەر بەشێوەی خۆتەرخانکردنی تەواو دەبێت واتا ناکرێت کەسێک خوێندکاری ماستەر بێت و فەرمانبەربێت بەبێ مۆلەت بخوێنێت


٢٩/بۆ کەسی دانەمەزراو پێشکەشکار بەڵنامەی یاسای پێشکەش بکات کە لەھیچ دام و دەزگایەکی حکومی دانەمەزراو ئەگەر دەرکەوت دامەزراوە ئەوە سرینەوەی ناوی بۆ دەکرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرێتە بەر


  ٣٠/بە رەزامەندی ھەردوو زانکۆ دەتوانرێ خوێندکار کۆرسی یەکەمی لەو زانکۆیەی کە وەرگیراوە بیگوازێتەوە بۆ زانکۆیەکی تر تەنھا لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان


٣١/وەرگیران بەپێی ژمارەی کورسیەکانە و یەدەگ بونی نیە


٣٢/لە بارودۆخی زۆر تایبەتدا کە خوێندکار وەرگیرا بە بەلگەی سەلمێنەر دەتوانێ یەک سال خوێندنەکەی دوا بخات پێش دەستپێکردنی خوێندنی ئەکادیمی کە دەستی بەخوێندنی ئەکادیمی کرد مافی دواخستنی نابێ


٣٣/ بۆ کەس وکاری شەھیدانی سەنگەر پلە یەک و جینۆساید بەبێ کێبرکێ کورسیان بۆ تەرخان دەکرێت و تێچوی خوێندەکەش لە ئەستۆی وەزارەتی شەھیدان دەبێت


٣٤/وردەکاری شێوازی خوێندنی سمستەرەکانی ماستەر بە رێنمایەکی تایبەت دەردەچێت


٣٥/دانیشتوانی دەرەوەی ھەرێم بە ھەمان میکانیزم و رێنمای مافی پێشکەش کردنیان ھەیە بۆ ماستەر


٣٦/بۆ ئەوانەی ھەڵگری رەگەزنامەی عێراقی نین بە ھەمان میکانیزم و رێنمای مافی پێشکەش کردنیان ھەیە بۆ ماستەت


بۆ بەدەستھێنانی کورسی ماستەر کێبرکێ لەسەر ئەم خاڵانە دەبێت بۆ ماستەر بۆ کەسی دامەزراو و دانەمەزراو بۆ ھەر سیستەمێک واتا شێوازی کێ برکێ بۆ کورسی گشتی و پارالێل یەک میکانزمە

 

خاڵەکانی کێبرکێ 

توانستی زمانی ئینگلیزی ئەگەر ھەبوو ١٥ خاڵ

تاقی کردنەوەی توانستی زانستی ١٥خاڵ

نمرەی بەکالریۆس ٦٠ ھەبێت ھیچ خاڵ وەرناگری بەزیاد بونی ھەر نمرەیەکی بەكالۆرێۆس یەک خال وەردەگریت ٦١ ھەبێت یەک خاڵ وەردەگری ٦٥ ھەبێت ٥ خاڵ وەردەگریت ٨٠ ھەبێت ٢٠ خاڵ وەردەگری تا دوای  


بەڵام بۆ دەرچوانی بەشی پزیشکی وەک پزیشکی گشتی و دەرمانسازی و ددان ئەگەر نمرەی بەكالۆرێۆس یان لە ٦٠ کەمتر بوو ھیچ خاڵێک وەرناگرن لە نمرەی بەكالۆرێۆس


بۆ ھەڵگرانی بروانامەی دبلۆمی باڵا ئەگەر نمرەی سەدا ٪‏٤٠ بەكالۆرێۆس و نمرەی سەدا ٦٠٪‏ دبلۆمی باڵا کۆ دەکەنەوە 

٦٠ ھەبێت ھیچ خاڵ وەرناگری بەزیاد بونی ھەر نمرەیەکی بەكالۆرێۆس یەک خال وەردەگریت ٦١ ھەبێت یەک خاڵ وەردەگری ٦٥ ھەبێت ٥ خاڵ وەردەگریت ٨٠ ھەبێت ٢٠ خاڵ وەردەگری تا دوای 


بەپێی ژمارەی کورسیەکان ئەو پێشکەشکارانەی زۆرترین خاڵ بەدەست دەھێنن وەردەگیرن


بۆ کەسی دامەزراو جگە لەم کێبرکێی سەرەوە پێویستە لە کێ برکێی مۆڵەتی خوێندنیش دەربچێت بە پێچەوانەوە فەرمانی وەرگرتنی ھەڵدەوەشێتەوە ئەگەر مۆڵەتی خوێندن بەدەست نەھێنیت ئەم برگەیە تەنھا کەسی دامەزراو دەگرێتەوە بە کەس و کاری شەھیدانیشەوە بەڵام کەسی دانەمەزراو ناگرێتەوە


بۆ کەسی دامەزراو لە فەرمانگەکەی کێبرکێی مۆڵەتی خوێندن لەسەر ئەساسی ئەم خاڵانە دەبێت


یەکەم دەبێ پسپۆریەکەت لە پلانی وەزارەتەکدا ھەبێت


دووەن مەرجەکانی کێبرکێ مۆڵەتی خوێندن


نمرەی بەکالریۆس ٣٠ خال

ریزبەندی بەکالریۆس ٣٥ خاڵ

تەمەن ٥ خاڵ

توانستی زمانی ئینگلیزی ١٠ خاڵ

ساڵانی خزمەت ١٠ خاڵ

چاوپێکەوتن ١٠ خاڵ


وردەکاری چۆنیەتی ھەر یەک لەم خاڵانەی کێبرکێی مۆڵەت لە کۆمێنتە


ئەم خاڵە بۆ کەسی دامەزراوە ئەگەر کەسێک لە کێبرکێی بەدەستھێنانی کورسی ماستەر دەربچێت بەڵام لە کێبرکێ مۆڵەتی خوێندن دەرنەچێت ئەو فەرمانی وەرگرتنی لە کورسی ماستەریش ھەلدەوەشێتەوە


ناوەرۆکی رێنمای پێشکەش کردنی دبلۆمی باڵا و دبلۆمی دووساڵی کلینکی پزیشکی پیشەیی و ماستەر و دکتۆرا بە ژمارە ٣ ساڵی ٢٠٢٢ ژمارە ١٥٨٠٩ لە بەرواری ٢٠٢٢/٩/١٩ لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا دەرچوە. 

التعليقات



إذا أعجبك محتوى مدونتنا نتمنى البقاء على تواصل دائم ، فقط قم بإدخال بريدك الإلكتروني للإشتراك في بريد المدونة السريع ليصلك جديد المدونة أولاً بأول ، كما يمكنك إرسال رساله بالضغط على الزر المجاور ...

إتصل بنا

pinterest