مەرجی تەمەن بۆ پێشکەشکردنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لەناوخۆی ھەرێمی کوردستان
مافپەروەر/کامۆ خدر
بەرێزان لە رێنمای ژمارە ٣ ساڵی ٢٠٢٢ تایبەت بە تەقدیم کردن بۆ دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە بەشی چوارەم تایبەت بە تەمەن بەم جۆرە رونی کردۆتەوە
١/خوێندنی دبلۆمی باڵا
بۆ کەسی دامەزراو و دانەمەزراو تەنھا بەشێوەی پارالێل (بەپارە)بەردەستە بۆیە رەچاوی تەمەن ناکرێت واتا تەمەنت ھەرچەند بێت دەتوانی تەقدیم بکە
٢/ماستەر دو جۆرە
أ/کورسی گشتی بۆ کەسی دامەزراو
مەرجە کەسی دامەزراو کە لەسەر کورسی گشتی بۆ ماستەر پێشکەش دەکات تەمەنی لە (٤٥)ساڵ
زیاتر نەبێت
ب/کورسی پارالێل
بۆ کەسی دانەمەزاو تەنھا لەسەر کورسی پارالێل مافی پێشکەشکردنی ھەیە بۆ ماستەر و رەچاوی تەمەن ناکرێت
بۆ کەسی دامەزراو کە تەمەنی لەسەروو (٤٥) ساڵە مەرجە لەسەرکورسی پارالێل پێشکەش بکات بۆ ماستەر
٢/دکتۆرا دو جۆرە
أ/کورسی گشتی بۆ کەسی دامەزراو
مەرجە کەسی دامەزراو کە لەسەر کورسی گشتی بۆ دکتۆرا پێشکەش دەکات تەمەنی لە (٥٠)ساڵ زیاتر نەبێت
ب/کورسی پارالێل
بۆ کەسی دانەمەزاو تەنھا لەسەر کورسی پارالێل مافی پێشکەشکردنی ھەیە بۆ دکتۆرا و رەچاوی تەمەن ناکرێت
بۆ کەسی دامەزراو کە تەمەنی لەسەروو (٥٠) ساڵە مەرجە لەسەرکورسی پارالێل پێشکەش بکات بۆ دکتۆرا
تێبینی/١کەس وکاری شەھیدان و جینۆساید رەچاوی تەمەن ناکرێت کە وەرگیران تێچوی خوێندنیان لە ئەستۆی حکومەتە
تێبینی/٢/کەسێک کە لەھیچ فەرمانگەیەکی حکومی دانەمەزراوبێت تەنھا بەشێوەی پارالێل واتا پارە دەتوانێت لەناوخۆ پێشکەش بکات بۆ دبلۆمی بالا و ماستەر و دکتۆرا .