-->
اللغة العربية في كوردستان zimanê érebî li kurdistanê اللغة العربية في كوردستان zimanê érebî li kurdistanê
recent

آخر المواضيع

recent
recent
جاري التحميل ...
recent

متطلبات الدراسات العليا ونقاط تنافسية : پێداویستیەکانی پێشکەشکردن بۆ پێشکەشکردنی خوێندنی باڵا دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە ناوخۆی ھەرێم

پێداویستیەکانی پێشکەشکردن و خاڵەکانی کێبرکێ بۆ پێشکەش کردنی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا) لە ناوخۆی ھەرێم :

مافپەروەر کامۆ خدر



بو پێشکەش کردن بۆ دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە ھەرێمی کوردستان بە پێویستم زانی پێداویستیەکان و چەند تێ بی نی یەک پێشوەختە بۆتان بنوسم بۆ ئەوەی دەست بە ئامادەکاریەکان بکەن. 


بەشی یەکەم/پێداویستیەکان

١/بروانامە

بۆ دکتۆرا بروانەمەکانی (بەکالۆریۆس+ ماستەر) کە نمرەی معدلی لەسەر بێت (ڕەسەن + یەک کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ)


بۆ دبلۆمی باڵا و ماستەر بڕوانامەی بەکالۆریۆس کە نمرەی معدلی لەسەر بێت (ڕەسەن + یەک کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ)


٢/پێداویستیە کەسیەکان بۆ دبلۆم باڵا و ماستەر و دکتۆرا


أ/کارتی نیشتیمانی + کارتی زانیاری یان ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی +کارتی زانیاری(ڕەسەن + یەک کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ) 

ب/چوار وێنەی جەوازی ڕەنگا و ڕەنگ


٣/پێداویستیە زانستیەکان دبلۆم باڵا و ماستەر و دکتۆرا


أ/بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی(تاقی کردنەوە نێودەوڵەتیەکان یان سەنتەری زمانی زانکۆ حکومیەکانی ھەرێم (ئەگەر ھەبێت) (ڕەسەن + یەک کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ)


ب/کەسی دامەزراو نوسراوی لاری نەبوونی فەرمانگەکەی ھەبێت ( کاتی تەقدیمات پێویستە بیکەیت)


ج/بۆ دکتۆرا بڵاوبونەوەی توێژینەوەکان و داھێنانی زانستی + میلاکی خوێندنی باڵا پێویستی بەپشتگری دڵنیای جۆری دەبێت 


د/بەڵێننامە ( کاتی تەقدیمات پێویستە بیکەیت)

ھ/کەس و کاری شەھیدان و جینۆساید پێویستە پشگری لە بەرێوەبەرایەتی شەھیدان بێن لە کاتی تەقدیم کردن مەرجە کەسی پلە یەکی شەھید بێت وەک کور یان کچ یان ھاوسەر/

بەشی دووەم/چەند تیبینیەک :

١/ئەو بەرێزانەی لەدەرەوەی وڵات بروانامەیان بەدەست ھێناوە پێویستە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی یەکسان کرابێت و بروانامەی بەنمرەی وەرگرتبێت


٢/مەرجە فەرمانبەر ٢ ساڵ خزمەتی لەسەر دواین بروانامەی (بەکالۆرێۆس + ماستەر) کردبێت بۆ کەسی دانەمەزراو پێویست بە خزمەت کردن لەسەر بروانامە ناکات


٣/ بۆ تەقدیم کردن بۆ دبلۆمی باڵا رەچاوی نمرە ناکرێت


٥/ بۆ تەقدیم کردن بۆ ماستەر کورسی (گشتی +پارالێل+شەھیدان) نابێت نمرەی بەکالۆرێۆسی لە ٦٠ کەمتر بێت جگە لەبەشە پزیشکیەکانی(پزیشکی گشتی+ددان+دەرمانسازی) کە بۆ ئەم سێ بەشە رەچاوی نمرە ناکرێت


٦/بۆ تەقدیم کردن بۆ دکتۆرا کورسی (گشتی +پارالێل+شەھیدان) نابێت نمرەی ماستەری لە ٧٠ کەمتر بێت  


٧/پێوستە پێشکەشکار لە پسپۆری خۆی بخوێنێنێت و خاوەنی بروانامەی ئەکادیمی بێت کەسێک کە بروانامەکەی بە پیشەی بۆ یەکسانکراوە مافی تەقدیم کردنی نی یە لەھەرێم


٨/لانی کەم تەقدیمات ٢٠ رۆژ بۆ مانگێک بەردەوام دەبێت جیاوازی نی یە رۆژی یەکەم تەقدیم بکەیت یان رۆژی کۆتایی بۆ پێویست ناکات پەلە بکەیت


٩/لەدوای تەقدیمات لە مانگی ٥ تا ٨ پرۆسەی( تاقی کردنەوەی توانستی زانستی و گەرانەوەی ناوەکان بەشێوەی سەرەتای و پەڵپ (اعتراظ) لە کاتی بەدڵ نەبونی ئەنجامەکان و راگەیاندنی ناوەکان بفەرمی )دەبێت

٩/مانگی ٩ دەست بەخوێندنی ئەکادیمی دەکرێت

١٠/سەرجەم کورسیەکان بە کێبرکێ بەدەستدەھێنرێت کورسی تایبەت بۆ ھیچ وەزارەت و کەسێک تەرخان نەکراوە

١١/ خوێندن لە بەیانیان دەبێت


بەشی سێیەم/کێبرکێ کان

دبلۆمی باڵا کێبرکێ لەسەر ٨٠ خاڵ دەبێت(گشتی +پارالێل)


١/ نمرەی بروانامەی بەكالۆرێۆس ٥٠ خاڵ

٢/تاقی کردنەوەی توانستی زانستی ١٥ خاڵ

٣/توانستی زمانی ئینگلیزی ئەگەر ھەبێت ١٥ خاڵ

ئەوانەی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمیان ھەیە  


ماستەر کێبرکێ لەسەر ٧٠ دەبێت(گشتی +پارالێل)


١/ نمرەی بروانامەی بەكالۆرێۆس ٤٠ خاڵ

٢/تاقی کردنەوەی توانستی زانستی ١٥ خاڵ

٣/توانستی زمانی ئینگلیزی ئەگەر ھەبێت ١٥ خاڵ

ئەوانەی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمیان ھەیە نمرەی پێشکەش کردنیان بەم شێوەیە دەبێت 

بەكالۆرێۆس سەدا ٤٠٪‏ دبلۆمی باڵا سەدا ٦٠ ٪‏دەبێت


دکتۆرا کێبرکێ لەسەر ١٣٥ خاڵ دەبێت(گشتی )


١/توانستی زمانی ئینگلیزی ئەگەر ھەبوو ١٥ خاڵ

٢/تاقی کردنەوەی توانستی زانستی ١٥خاڵ

٣/نمرەی بەكالۆرێۆس ٤٠خاڵ

٤/تێکرای نمرەی ماستەر ٣٠ خاڵ

٥/بڵاوکردنەوەی توێژینەوە و داھێنانی زانستی ٢٥ خاڵ

٦/پرۆسەی دڵنیای و جۆری ١٠ خاڵ 


دکتۆرا کێبرکێ لەسەر ١٢٥ خاڵ دەبێت(پارالێل)


١/توانستی زمانی ئینگلیزی ئەگەر ھەبوو ١٥ خاڵ

٢/تاقی کردنەوەی توانستی زانستی ١٥خاڵ

٣/نمرەی بەكالۆرێۆس ٤٠خاڵ

٤/تێکرای نمرەی ماستەر ٣٠ خاڵ

٥/بڵاوکردنەوەی توێژینەوە و داھێنانی زانستی ٢٥ خاڵ


کەس و کاری شەھیدان و جینۆساید ناچنە کێبرکێ تەقدیم کردن تەنھا مەرج ئەوەیە لەتاقی کردنەوەی توانستی زانست دەربچن بەلام دواتر ئەوانەی فەرمانبەرن لە فەرمانگەکەیان دەچنە کێبرکێی مۆلەتی خوێندن ،کەس و کاری شەھیدان و جینۆساید پێویستە پشتگری لە بەرێوەبەرایەتی شەھیدان و ئەنفالکراون بێن لە کاتی تەقدیم کردن مەرجە کەسی پلە یەکی شەھید بێت وەک کور یان کچ یان ھاوسەر


بەشێوەکی گشتی ئەوە پێداویستی و مەرجەکان دەبن بۆ تەقدیم کردن ھیوادارم سودی ھەبێت.

 ئامادەکردنی : مافپەروەر کامو خدر

التعليقات



إذا أعجبك محتوى مدونتنا نتمنى البقاء على تواصل دائم ، فقط قم بإدخال بريدك الإلكتروني للإشتراك في بريد المدونة السريع ليصلك جديد المدونة أولاً بأول ، كما يمكنك إرسال رساله بالضغط على الزر المجاور ...

إتصل بنا

pinterest